یاریگا
سێڤییا ڕیکۆردەکانی بارسای وەستاند !
یاریگا- لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شا یانەی سێڤییا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە بارسێلۆنا هێنا و چەندین ئاماری یانە کەتەلۆنیەکەی وەستاند .
گرنگترین ئەو ئامار و ڕیکۆردانەی کە ئەمشەو تۆمارکران
- بۆ یەکەمین جار لەدوای 39 یاری بارسێلۆنا نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات .
- بۆ یەکەمین جار لەساڵی 2015 وە سێڤییا توانی لە بارسێلۆنا بباتەوە .
- بۆ یەکەمین جار لەساڵی 2003 وە بارسێلۆنا نەیتوانی لە یاریگای سێڤییا گۆڵ تۆماربکات .
- بۆ یەکەمین جارە لەساڵی 2013 وە بارسێلۆنا بەجیاوازی دوو گۆڵ بدۆڕێت لە جامی شا .