ئیسپانیاگرنگترین

🎥 | کاریگەرترین یاریزانی بارسێلۆنا گەڕایەوە

بۆ یارییەکەی جیڕۆنا ئامادەیە

Yariga App

یاریگا –

رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی گەڕایەوە مەشقەکانی بارسێلۆنا و بۆ یاریی داهاتوو ئامادەیە.

ڤیکتۆر ناڤارۆ، رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، رافینیا گەڕاوەتەوە و بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنای کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانیەکە، رافینیا ئێستا بۆ یاریکردن ئامادەیە و دەتوانێت بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر جیڕۆنا بکات.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بەهۆی پێکان لە دوو یاریی رابردووی بارسێلۆنا بەرامبەر ئالباسێتی و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشداریی نەکردووە.

رافینیا کاریگەرترین یاریزانی تیپەکەی هانزی فلیکە، لەم وەرزە بارسێلۆنا تووشی شەش شکست بووە، پێنج شکستیان لەوکاتەدا بووە کە رافینیا یاریی نەکردووە. بەجۆرێک رێژەی سەرکەوتنەکانی بارسێلۆنا بەبێ رافینیا %60ـە و لەگەڵ رافینیا رێژەکە %91ـە.

بارسێلۆنا سبەی دووشەممە 16ـی شوباتی 2026 کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر لە یارییەکانی گەڕی 24ـی لالیگا لە یاریگای مۆنتیلیفی دەبێتە میوانی جیڕۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button