ریال مەدرید سێیەم باشترین ریکۆردی خۆی تۆمارکرد

یاریگا –
ریال مەدرید لە خول باشترین وەشانی خۆی پێشکەش دەکات، بە کاتی پێشەنگی گرتووە.
ریال مەدرید هەشت یارییە بەدوای یەکدا بردنەوە بەدەست دەهێنێت و بە ژمارەی نایاب بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی لالیگای گرتوو.
دوای هەشت بردنەوەی بەدوای یەک، ریال مەدرید پێشەنگی گرت، 21 گۆڵی کردووە و تەنیا 4 گۆڵی لێکراوە. لە هێرشبردن ئارامن و لە بەرگریدا بەهێزن. لە لالیگا تەنیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید و سێلتا ڤیگۆ شکستیان هێناوە.
دیوەکەی دیکەی چیرۆکەکە ئەوروپایە. لە چامپیۆنزلیگ بە نەگەیشتنیان بە 8 یانەکەی پێشەوەی قۆناخی خول بێهیوا بوون، ئەمەش ناچاریکردن بچنە قۆناخی پاشکۆوە. سەرەڕای ئەمەش لە لالیگا، تەنیا بارسێلۆنا دەتوانێت رکابەریان بکات.
ریال مەدرید ئێستا خاوەنی 60 خاڵە، سێیەم باشترین رێژەی خاڵە دوای 24. تەنیا وەرزی 2011-2012 کە 64 خاڵ و وەرزی 2023-2024 کە 61 خاڵیان بەدەست هێنابوو، لەم وەرزە زیاتر خاڵیان کۆکردبووەوە. لە هەردوو وەرزەکەدا نازناوی خولیان بردەوە. تەنیا شکستی دێربی و زنجیرەیەکی خراپ لە مانگی 11 و سەرەتای مانگی 12، کە لە کۆی 15 خاڵ 6 خالیان بەدەستهێنا، رێگری لەوە کرد ئەم وەرزە باشتریش بن.
#DATO 60 puntos. El @realmadrid consigue la TERCERA mejor puntuación de su historia tras 24 partidos (como en la 2010/11, 2013/14 y 2014/15).
Solo la superan los 64 pts de la temp. 2011/12 y los 61 de la 2023/24. pic.twitter.com/THgNMy9c6K
— Fran Martínez (@LaLigaenDirecto) February 14, 2026
لەماوەی ئەم 8 بردنەوە بەدوای یەکەدا، کە لە یارییەکەی بەرامبەر ئالاڤێسەوە دەستیپێکرد، 9 یاریزانی جیاواز گۆڵیان کردووە. ئێمباپێ بە 7 گۆڵ پێشەنگە، دواتریش گۆنزالۆ گارسیا بە 4 گۆڵ، ڤینیسیۆس بە 3 گۆڵ، ئاسێنسیۆ بە 2 گۆڵ، ڤاڵڤێردی، فران گارسیا، رۆدریگۆ، بێلینگهام و کارێراس هەر یەکەیان بە گۆڵێک دێن.
کۆرتوا و بەرگریکارەکانیش خاڵێکی گرنگ بوونە، مەدرید تەنیا 4 گۆڵی لەو 8 یارییە لێکراوە. لە بەرامبەردا لە چامپیۆنزلیگ 12 گۆڵیان لە 8 یاریدا لێکراوە.
لە 5 یارییەکەی خولدا 49 لێدان ئاراستەی گۆڵی ریال مەدرید کراوە، تەنیا 8 لێدانیان بۆ نێو گۆڵ بووە. بەرامبەر لێڤانتێ و ڤالێنسیا، کۆرتوا پێویستی بەوە نەبوو هیچ سەیڤێک بکات. لە بەرامبەر ڤیاڕیال تەنیا یەک سەیڤی کرد.
ئەمە جیاوازییەکی گەورەیە لەنێوان ریال مەدریدی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بە راهێنەرایەتی ئالڤارۆ ئاربێلوا. لە ئەوروپا رووبەڕووی فشاری زۆر زیاتر بوونەتەوە. مۆناکی 6 لێدانی بۆ گۆڵی کۆرتوا هەبوو، بێنفیکاش 12 لێدان.
بەرامبەر ریال سۆسیداد، ریال مەدرید زۆر چالاکتربوو، تەنیا پێویستیان بە 11 لێدان بوو بۆ ئەوەی 4 گۆڵ بکەن، 5 لەو لێدانانە بۆ نێو گۆڵ بوون، 4 دانەیان بوون بە گۆڵ. رێمیرۆی گۆڵپارێزی ریال سۆسیداد تەنیا یەک سەیڤی هەبوو، ئەویش لێدانەکەی گۆنزالۆ لە 70 بوو.
دوو مانگ لەمەوبەر جگە لە ئێمباپێ، یاریزانەکانی ریال مەدرید تەنیا 6.1%ـی لێدانەکانیان گۆڵ بوو. لەم 8 بردنەوەیەی خولدا، ئەو ژمارەیە بۆ 15% بەرز بووەتەوە. بەرامبەر ریال سۆسیداد سەرسوڕهێنەر بوو کە گەیشتە 36%.



