
یاریگا –
ریال مەدرید لە یارییەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد دوو پێناڵتی بۆ هەژمارکرا و هەردووکیان ڤینیسیۆس گۆڵی پێکردن.
لە یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ لە 1ـی شووبات/فێبریوەری ریال مەدرید ریکۆردی زۆرترین پێناڵتیی یانەکەی لە وەرزێکدا بە 11 پێناڵتی یەکسان کردەوە. ئەوە لە هەفتەی 22 بوو، شەوی رابردوو لە هەفتەی 24 بەرامبەر ریال سۆسیداد، کە دوو پێناڵتیان بۆ هەژمارکرا، ئێستا خاوەنی 13 پێناڵتین لەم وەرزە. مێرێنگێ تەنیا پێناڵتی لەدەستداوە، ئەم پێناڵتیانە بەڕوونی لە بردنەوەی یارییەکان یارمەتیداون.
ئەم ژمارانە لە هەمان کاتدا ریال مەدرید دەکات بەو تیمەی زۆرترین پێناڵتی لە وەرزێکی لالیگا بۆ هەژمار کراوە. ریکۆردی پێشوو بە ناوی بارسێلۆنا بوو لە وەرزی 1950-1951 و 2015-2016 بە 12 پێناڵتی.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئەم ئامارانە مەدرید دەخاتە دۆخێکی سەیرەوە، بەهۆی ئەو رەخنانە رۆژانە لە کەناڵی ریال مەدریدەوە لە بریارەکانی ناوبژیوانی دەگرن. کە هێشتا 14 یاری ماوە لەنێوانیشیان یاریی گەورەی وەکوو کلاسیکۆ و دێربی مەدرید، شتێکی سەرنجڕاکێش دەبێت بزانین خول جی بەسەردێت کە لە کۆتاییەکان نزیک دەبێتەوە.



