ئیسپانیا

دی یۆنگ : خەونی هەمیشەیم یاریکردن بووە لە بارسێلۆنا

یاریگا- ئێوارەی ئەمڕۆ بەفەرمی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرایکرد کە گرێبەستی لەگەل یاریزانی لاوی هۆڵەندی دی یۆنگ واژۆکردوە و ئەو یاریزانە لەسەرەتای مانگی تەموز پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە دەکات .

لەدوای واژۆکردنی گرێبەستەکە دی یۆنگ لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا چەند لێدوانێکی دا و وتی ” کاتێک منداڵ بووم خەونم یاریکردن بوو لە ئەیاکس بەڵام خەونی هەمیشەیم یاریکردن بووە بۆ بارسێلۆنا .

دواتر وتی ” پێش ئەوەی بڕیاڕی کۆتایی بدەم زۆر بیرم کردەوە و وتوووێژم لەگەڵ زۆر کەس کرد تالەکۆتایدا بەو بڕیاڕە گەیشتم و بارسێلۆنام هەڵبژاردە ، هەوەها یاریکردن لەگەڵ میسی هۆکارێک بوو بۆ هەڵبژاردنی بارسا .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close