
یاریگا –
لیڤەرپوول لە مێرکاتۆی هاوینە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی بۆندسلیگا دەدات.
رۆژنامەنووسی ئەڵمانی، کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی لیڤەرپوول دەچنە کێبڕکێی گواستنەوەی یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ.
✅ Liverpool given clear signal they can sign Yan Diomande this summer https://t.co/UDQQzTrBlE
— Christian Falk (@cfbayern) February 13, 2026
بەگوێرەی سەرچاوەکە یانەکانی مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لە نزیکەوە چآودێریی یاریزانەکە دەکەن و بایرن میونشن بەهۆی زۆری نرخی یاریزانەکە کشاوەتەوە.

هێرشبەرە تەمەن 19 بەهارییەکە تاوەکوو ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ لایپزگ هەیە و یانەکە بەهای یاریزانەکەی بە 100 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە.
دیۆماندێ لەم وەرزە لە کۆی 20 یاریی، توانیویەتی 7 گۆڵ و 5 ئەسیست بە درێسی لایپزیگ بکات.



