ئیتاڵیا

یوڤێنتۆس بۆ رۆکی : هەر ئێستا واز لە کاری ناوبژیوانی بهێنە

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆس توڕەن لە ئاستی  جیانلوکا رۆکی ناوبژیوانی یاری شەوی رابردووی نێوان یوڤێنتۆس و ئینتەر.

دوای یارییەکە بەرپرسانی بیانکۆنێری بە خراپی هێرشیان کردە سەر ناوبژیوان بە تایبەت بەهۆی دەرکردنی کالولو لە کاتێکدا پێیان وایە ئەو یاریزانە شایستەی کارتی سوور نەبوو.

هیچ کامێک لە یاریزانان و هەروەها سپالێتی راهێنەر ئامادەبوون قسە بۆ میدیاکان بکەن بەهۆی ئەو زوڵمەی لە یارییەکە لێیان کرا، بەڵام بەرپرسانی یانەکە هاتنە دەنگ و جیرجیۆ کلینی  بۆ سکای سپۆرت وتی

نابێت جارێکیتر باسی تۆپی پێ بکەینەوە پاش ئەوەی ئەمڕۆ روویدا. شتێکی زۆر قبوڵ نەکراو روویدا، جا بەسەر ئێمە بێت یان هەر یانەیەکی دیکە دەبێت چارەسەر بکرێت، ناکرێت ئەو هەموو هەڵەیە لە یارییەکی گەورە ئەنجام بدرێت.

ئەوە روونە ئەم کۆمەڵە ناوبژیوانە وەک پێویست نین، بۆیە باشترە رۆکی واز لە کارەکەی بهێنێت هەر ئێستا.

دامیێن کۆمۆلی بەڕێوبەرێکی دیکەی یۆڤییە کە توڕە و نیگەرانە و ئەویش بۆ سکای سپۆرت وتی

ئەوەی روویدا جێگەی شەرمەزارییە، ئەوەش روونە لە هەڵوێستی ئێمەدا وەکو خاوەن، هاندەران، یاریزانان و ستافی راهێنەران کە ئەوەیە نابێت جارێکی دیکە رووبداتەوە. چونکە ئەمە چەندین جارە روودەداتەوە و ئەمشەویش تەنها شەوێکی دیکە بوو. بەڕاستی جێگەی شەرمەزارییە.

 

ئینتەرمیلان بەم بردنەوەیە شوێن پێی لە پلەی یەکەم قایمترکرد و بێ رکابەر لە پلەی یەکەمدایە بە 61 خاڵ. لە باری بردنەوەی رۆما لە یارییەکەی ئەمڕۆیاندا، ئەوا دادەبەزن بۆ پلەی پێنجەم.

 

Back to top button