
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی بەرامبەر ریال سۆسیداد سەرکردایەتی یانەکەی کرد و ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد.
ریال مەدرید شەوی رابردوو 14ـی شوباتی 2026 لە یارییەکانی گەڕی 24ـی لالیگا لە بێرنابیۆ میوانداری ریال سۆسیدادی کرد و 4-1 یارییەکەی بردەوە، مێرێنگی بەشێوەیەکی کاتی بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ چووە پێشەنگی لالیگا.
ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکەکانی 25 و 48 لە رێگەی لێدانی سزا دوو گۆڵی بۆ ریال مەدرید کرد و بە درێسی ئەو یانەیە گەیشتە 200 بەشداریی گۆڵ.
جونیۆر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 356 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، 116 گۆڵی کردووە و 84 گۆڵی دروستکردووە.
ڤینی لە هاوینی 2018 فلامینگۆی جێهێشت و بە 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ لۆس بلانکۆس بەسەردەچێت و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 150 ملیۆن یۆرۆیە.



