
یاریگا –
هاری کەین مێژووی نووسییەوە و بوو بە یەکەم یاریزانی ئینگلیزی لە کاروانی یاریکردنیدا بگات بە 500 گۆڵ.
کەین بە کردنی دوو گۆڵ لە بەرامبەر ڤێردێر بریمن ژمارەی گۆڵەکانی لە کۆی 743 یاریی لە ژیانی پیشەگەری گەیاندە 500 گۆڵ.
500/100 – With his brace against Werder Bremen, Harry Kane has now scored 500 senior career goals for club and country, with 100 of these coming from the penalty spot. Mileage. pic.twitter.com/RfdRR3at17
— OptaFranz (@OptaFranz) February 14, 2026
هێرشبەرە ئینگلیزییەکە پێش کریستیانۆ و کەوت و توانی بە کەمترین یاریی بگاتە بەو ژمارە گۆڵە کە ئەفسانە پۆرتوگالییەکە بە 753 یاریی گەیشت بەو ژمارەیە، هەروەها چاوی لە شکاندنی ریکۆردێکی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکییە کە لە وەرزێکی بۆندسلیگا توانی 41 گۆڵ بکات.
هاوکات لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی بە کەمترین یاریی 500 گۆڵی کردووە و بە 632 یاریی گەیشتووەتە ئەو ژمارە گۆڵە.
کەین ئەم وەرزە لە 22 یاریی 26 گۆڵی کردووە و هێشتا چەندین یاریی دیکەی لەبەردەمدایە بۆ شکاندنی ژمارەکەی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە.



