گرنگترینیاریگا

فەرمى: بالۆتێلى بووە یاریزانى ئۆڵۆمپیک مارسیل

یاریگا- کەمێک پێش ئێستا بەفەرمى یاریزانى ئیتاڵى (ماریۆ بالۆتێلى) بووە یاریزانى یانەى ئۆلۆمپیک مارسیلى فەرەنسى.

ماریۆى ٢٨ ساڵان، لەیانەى نیس-ى فەرەنسى و بەڕێککەوتنێکى بەخۆڕایی پەیوەندى بە مارسیل کردوو و ماوەى گرێبەستەکەش تەنا ٦ مانگ دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت کە ئیتاڵیەکە لەم ماوە کورتەى یاریکردنیدا بڕى ٢،٧ ملیۆن یۆرۆ وەدەستبخات.

بالۆتێلى لە ٦٤ یاریدا ٤٢ گۆڵى بۆ نیس تۆمارکردوو و چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەینیە یەکەمین یارى خۆى بۆ یانە نوێکەى بکات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close