ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد صەڵاح ئەكاونتەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داخست

یاریزانی هەڵبژاردەی میسڕ محەمەد صەڵاح دوای تویتێكی دوێنێ لە پەڕەی كۆمەڵایەتی تویتەر ، ئەمڕۆ سەرجەم پەڕەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داخست.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرجەم هاندەرانی خۆی تووشی شۆك كرد بە داخستنی سەرجەم پەڕەكانی ، هەمووان بە دوای پەڕەكانی لەگەڕان بوون بەڵام بێ سوود بوو.

گۆڵكارەكەی وەرزی پێش و ئێستای پریمەرلیگ ئەكاونتەكانی لە ( تویتەر ، فەیسبووك ، ئینستاگرام ) داخست ئەمەش دوا ئەوە دێت كە دوێنێ لە تویتێك لە تویتەر نووسی بووی :” پلانەكانی ٢٠١٩، ئێستا كاتی ئەوەیە بە ڕاستی كاری بۆ بكەین”.

ئەم كارەی باشترین یاریزانی ئەفریقا زۆر بیر و ڕای لێ درووست بوو هەندێك دەڵێن كە دەیەوێت لیڤەر بەجێبهێڵێت، هەندێك دەڵێن نایەوێت تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەكاربهێنێت .

گۆڵكارەكەی فیرعەونەكان ئاستێكی باش پێشكەش دەكات لەگەڵ یانەكەی ، گۆڵكاری پریمەرلیگە بە تۆماركڕدنی ١٦ گۆڵ ، شانبەشانی هەریەكە لە هاری كەین و ئۆبامیانگ .

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close