ئاسیاگرنگترین

کاتانیچ: شایستەی دۆڕان نەبووین

یاریگا-سریچکۆ کاتانیچ راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق باسی شکستەکەی شەوی رابردووی تیمەکەی دەکات لە جامی ئاسیا.

عێراق لە میانەی جامی ئاسیا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت تاوەکو شەوی رابردوو لەسەر دەستی قەتەڕ کرایە دەرەوە. کاتانیچ بۆ گۆڵ وتی “شایستەی دۆڕان نەبووین، هەموو ئەوانەی یارییەکەیان بینی ئەوە دەزانن، یارییەکی گەرم و گوڕ بوو”.
کاتانیچ بەشێکی شکستەکەی دایە پاڵ بێ ئەزموونی یاریزانەکانی و وتی “قۆناغی داهاتوو،ئامانجمان ئەوەیە ئەزموون کۆبکەینەوە،هیوادارم یاریزانی زیاتری عێراق بچێتە دەرەوە بۆ ئەورووپا بۆ یاریکردن”.

راهێنەر سلۆڤینییەکە  بە پێکهاتەیەکی گەنجەوە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا کرد و ئاستە بەرزەکەیان هاندەرانی گەشبینن کردووە بە داهاتووی هەڵبژاردەکە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close