
یاریگا –
ئارنە سڵۆت یانە گەورەکانی بێ هیواکرد کە چاویان بڕیوەتە یاریزانێکی رێدز.
لیڤەرپوول بە راهێنەرایەتی سڵۆت کە دووەم وەرزیەتی لەگەڵ رێدز، بە ماوەیەکی نموونەییدا گوزەر ناکەن، بەتایبەت لە پرێمەرلیگ کە دوای 26 هەفتە لە ریزبەندی شەشەم دێن بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ.
لە دوایین لێدوانیدا راهێنەرە هۆڵەندیەکە دەرگای بە رووی یانە خوازیارەکانی کورتیس جۆنسدا داخست.
جۆنس کە کوڕی یانەکەیە، ئەم وەرزە ژمارەکانی لەئاستی پێویستدا نین. لە 30 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا تەنها یەک ئەسێستی هەیە ئەویش لە پرێمەرلیگ. هێشتا سڵۆت دڵنیایی لەبارەی مانەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە دەدات بۆ وەرزی دهاتووش
شتێکی تەواو ئاساییە کە کورتیس جۆنس بووەتە خواستی یانە گەورەکان. وەک ئێمە چۆن دەمانەوێ گرێبەستەکەی درێژبکەینەوە، ئەو یانانەش دەیانەوێ گرێبەستی لەگەڵدا بکەن. ئەو لە پلانەکانماندا دەبێت بۆ هەفتەکانی داهاتوو، مانگەکانی داهاتوو، تەنانەت بۆ وەرزی داهاتووش.
🚨 Arne Slot: “It’s perfectly normal that Curtis Jones is in the interest of big clubs, like us, trying to extend with him and clubs wanting to sign him”.
“He will be part of our plans for the upcoming weeks, months and also for next season”. pic.twitter.com/A9iGT3E0vV
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 14, 2026



