ئیسپانیاگرنگترین

میسی لە یاری سێڤییا دوورخرایەوە

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ یاری سێڤییا ڕاگەیاند ، لە یاری چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا كە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەلە یاریگای ڕامۆن سانچێز بێزخوانی تایبەت بە یانەی سێڤییا كاتژمێر ١١:٣٠ بەڕێوەبچێت.

لە لیستەكەدا ئەستێرەی یانەكە لیۆنێل میسی دوورخراوەتەوە لەبەرامبەردا یەكەم دەركەووتنی یاریزانە نوێیەكەیان كیڤن پرێنس بواتینگ دەبێت.

لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ی جامی شای ئیسپانیا بەهەمان شێوە گۆڵكارەكەی بلاوگرانا لە لیستەكە دوورخرابوویەوە ، یانەكەی بە. ئەنجامی ٢-١ تووشی شكست هات .

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان:

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close