ئه‌وروپاگرنگترین

رۆبێرتۆ مارتینێز: راهێنەرایەتیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاسانە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێز هەموو ئەو قسانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن راهێنەرایەتیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کارێکی قورسە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی، مارتینێز ستایشی پیشەگەری و توانای کریستیانۆ دەکات. راهێنەرە بەلجیەکییەکە دەڵێت کوڕەکەی مادێرا نموونەیەکی گەورەی پیشەگەرانەیە، رەوشتی کارکردن و پابەندبوونی بەرزە و پێویستە هەموو یاریزانێک چاوی لێ بکات.

کریستیانۆ هێشتا توانای گۆڵکردنی هەیە و یاریکردنی ئێستای لە پێکهاتەی سەرەکی تەنیا بەهۆی رابردوویەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئێستا دەیکات.


لە درێژەی قسەکانیدا مارتینێز باس لە بەردەوامی و خۆگونجاندنی رۆناڵدۆ دەکات لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال؛

کریستیانۆ دوای 21 ساڵ لەگەڵ پۆرتوگال خۆی گونجاندووە، گۆڵکار و یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە، بۆ من زۆر گرنگە، چونکە یاریزانێکە لە 30 یاریی رابردوودا 25 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button