ئیسپانیائینگلتەرا

ئەستێرەیەکی گەورەی لیڤەرپوول خەون بە یاریکردن بۆ ریال مەدرید دەبینێت

هەمیشە یەک خەونی هەبووە: یاریکردن بۆ ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری هەڵبژاردەی هەنگاریا پشتڕاستیکردەوە کە کاپتنی هەڵبژاردەکە هەمیشە ویستوویەتی یاری بۆ ریال مەدرید بکات.

بەگوێرەی مارکا، جارێکی دیکە ناوی دۆمینیک سۆبۆسلای بە ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە، ئەمجارە قسەکان لە دەمی کەسێکەوەیە کە لە منداڵییەوە دەیناسێت. ئەگەرچی بەهۆی رۆڵە گرنگەکەی لە لیڤەرپوول چوونی بۆ ریال مەدرید زۆر قورسە، بەڵام خەونی یاریزانەکە هەمیشە یاریکردن بۆ ریال مەدرید بووە.

مارکۆ رۆسی، راهێنەری هەنگاریا گووتی کە ناوەڕاستکارەکە هەمیشە یەک خەونی هەبووە، ئەویش یاریکردنە بۆ ریال مەدرید. بە گووتەی رۆسی لە منداڵییەوە ریال مەدرید لە مێشکی سۆبۆسلای بووە.

رۆسی لە نزیکەوە چاودێری گەشەکردنی سۆبۆسلای کلە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا کردووە و دەڵێت: “بەهۆی ئەو پەیوەندییە نزیک و راستەوخۆیەی لەگەڵ دۆمینیک هەمبووە، لە سەرەتای یاریکردنییەوە وەکوو منداڵێک، دەزانم کە ریال مەدرید هەمیشە خەونی بووە.”

سەرەڕای ئەمانەش، تۆپی پێی تەنیا خەون بینین نییە. گرێبەست، پڕۆژە و دۆخی ئێستاش گرنگە. رۆسی دانی بەوەدا نا کە نازانێت ئاخۆ سۆبۆسلای ئەو هەنگاوە دەنێت یاخود نا، چونکە بڕیارەکە پەیوەستە بە یاریزانەکە و یانەکەیەوە.

ئێستا سۆبۆسلای یاریزانێکی گرنگە بۆ لیڤەرپوول، ئەو سەرکردە و چەکێکی گرنگە لە ژووری خۆگۆڕین، تەنیا یاریزانێکی پاڵپشت نییە، بەڵکوو بەشێکە لە ناخی تیمەکە.

رۆسی هیچ دەرگایەکی دانەخست، گووتی دەکرێت سۆبۆسلای لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەتایبەت لەبەرئەوەی زۆر بە باشی بەهای یاریزانەکە دەزانن. بیری هەمووانیشی خستەوە کە لیڤەرپوول یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی جیهان.

خەونی یاریکردن بۆ ریال مەدرید هێشتا زیندووە، بەڵام بناغە بەهێزەکەشی لە لیڤەرپوول بەهەمان شێوە ئامادەیە. لە مێشکی سۆبۆسلای، ئەو منداڵەی خەونی بە مەدریدەوە دەبینی و ئەو پیشەگەرەی کە یاری بۆ زەبەلاحێکی ئەوروپی دەکات، هەردووکی بوونی هەیە. هەر کاتێکیش ناوی ریال مەدرید دێت، بازاڕی گواستنەوە هەمیشە دەبێتە جێگەی سەرنج.

بابەتی زیاتر

Back to top button