بارسێلۆنا بەدوای لامین یامالی دووەمەوەیە

یاریگا –
بارسێلۆنا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای لاوە بەهرەمەندەکان تاوەکوو پێکهاتەکەی لە داهاتوودا بەهێز بکات.
بە گوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، یەکێک لەو ناوانەی لە سەرەوەی لیستەکەی بارسێلۆنایە، جێسی بیسوو’ـە کە لە تیمی دووەمی کڵەب بروج یاریی دەکات. بیسووی بەلجیکی بە رەگەز غانییە و لە باڵی هێرشبەریی یاری دەکات.
سەرچاوەکانی نزیک لە یاریزانەکە دەڵێن بارسا لە نزیکەوە چاودێری دەکات، هەروەها یانەکانی دیکەش بە هەمان شێوە گرنگی پێدەدەن. بارسێلۆنا لە دۆخێکی گونجاوە بەڵام هێشتا دەبێت هەوڵی زۆر بدەن تاوەکوو ئەم هاوینە بیگوازنەوە.
کڵەب بروج ئاگاداری گرنگیپێدانی بارسێلۆنەیە، بەڵام دەڵێن نە دیکۆ و نە جواو ئامارال تاوەکوو ئێستا بە فەرمی پەیوەندیان پێوە نەکردوون. یانە بەلجیکییەکە دەیەوێت گرێبەستی بیسوو نوێ بکاتەوە، کە لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت. ئەگەر لە کۆتاییشدا ناچاربن بیفرۆشن، ئەوا بە ئاسانی دەستبەرداری نابن.

ڤینیل تۆنگ، کە پسپۆری تۆپی پێی ئەفریقایە دەڵێت: بیسوو باڵێکی هێرشبەریی سەردەمیانەیە، زۆر لەگەڵ ئەو شێوازەی تۆپی پێ گونجاوە کە دەست بەسەر تۆپدا دەگرێت. ئەو ئێستا لەگەڵ تیمی دووەمی کڵەب بروج ئەزموون کۆدەکاتەوە.
بەگوێرەی تۆنگ، بیسوو ئامادەیە بۆ تەقینەوە، لەڕووی تەکنیکییەوە بەهێزە و لە دۆخی یەک بەرامبەر یەک زۆر باوەڕی بەخۆی هەیە. بەگشتی لە باڵی چەپ یاری دەکات و دێتەوە ناوەڕاست و سوود لە بەهێزی قاچی راستی دەبینێت.
تۆنگ دەشڵیت کە بیسوو دەیخاتەوە بیری لامین یاماڵ کاتێک لە لا ماسیا بوو. ئەو پێی وایە بیسوو پڕۆژەیەکی درێژخایەنی باشترە لە یاریزانێکی دەستبەجێی تیمی یەکەم.
بیسووی 18 ساڵ لە ئەکادیمیای لاوانی ئۆود هێڤێرلی دەستیپێکرد پێش ئەوەی لە تەمەنی 12 سڵی پەیوەندی بە کڵەب بروجەوە بکات. ئەو تاوەکوو ئێستا لەگەڵ تیمی یەکەم هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە، بەڵام جاروبار لەگەڵ تیمی یەکەم راهێنان دەکات.



