ئیسپانیاگرنگترین

دانی ئۆلمۆ لە یاریی داهاتوو دەیەوێت ریکۆردێکی خۆی بشکێنێت

Yariga App

یاریگا –

دانی ئۆلمۆ لە یاریی داهاتووی بەرامبەر جیرۆنا هەوڵ بۆ تۆمارکردنی ریکۆردێکی نوێ دەدات.

ئۆلمۆ ئێستا باشترین ساتی خۆی لە رووی خولەکی یاریکردنەوە لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەردەبات و لە پێکهاتەی سەرەکی رۆڵی گرنگی پێسپێردراوە.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە لە شەش یاریی رابردووی یانەکەیدا 90 خولەکی تەواو یاریی کردووە، لە یاری داهاتوو بەرامبەر جیرۆنا چاوی ژمارەکە بکاتە حەوت یاریی و ریکۆردی پێشووتری بشکێنێت کە ساڵی پاریش تەنیا لە شەش یاریی 90 خولەکی تەواو بەشداریی کرد.

دانی ئۆلمۆ، یاریزانی بارسێلۆنا
دانی ئۆلمۆ، یاریزانی بارسێلۆنا

ئۆلمۆ لە یاریگای جیرۆنا یادگاریی تاڵ و شیرینی هەیە، وەرزی رابردوو لەو یاریگایە گۆڵی کرد بەڵام دواتر تووشی پێکانێکی سەخت هات و ماوەی مانگێک دوورکەوتەوە.

ئۆلمۆ تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی بلوگرانا بەشداریی لە 68 یاریی کردووە، لەو ژمارە یارییە توانیویەتی 19 گۆڵ و 13 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button