ئینگلتەراگرنگترین

ئیبراهیمۆڤیچ داوا لە هاری كەین دەكات تۆتنهام جێبهێڵێت

یاریگا- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ داوا لە هێرشبەرەكەی تۆتنهام هاری كەین دەكات لە یانەكەی بڕوات تا نازناو بباتەوە، سپێرزی بە یانەیەكی ئاسای ناوبرد.

هێرشبەرەكەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی باسی شازادە هاری دەكات و دەڵێت: یاریكردنیم بینیوە لە ئینگلتەرا ، هێرشبەرێكی زۆر باشە ، هێشتا زیاتر بەرەو پێش دەچێت، بەڵام پێویستە لە یانەی گەورە یاری بكات تا ئاستی بەرەو پێش بچێت نەك لە یانەیەكی ئاسایی ( لەگەڵ ڕێزم بۆ تۆتنهام ) ، تەنها پێویستی بە گۆڕینی یانەكەیەتی ، خەڵك تۆ دەبینێت كاتی بردنەوە و بەرزكردنەوەی نازناوەكان ، ئەگەر ئەوەی دەوێت پێویستە یانەكەی بگۆڕێت.

یاریزانە ٢٥ ساڵانەكەی سپێرز ٢٠٠ گۆڵی هەیە بۆ یانەكەی ، هاوینی ساڵی ٢٠١٨ بۆندەكەی لەگەل یانەكەی تا ساڵی ٢٠٢٤ نوێ كردەوە سەرەڕای بایەخپێدانی یانە گەورەكانی وەك ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یۆنایتد و بارسێلۆنا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close