ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

یونس مه‌حمود پەردە لەسەر نهێنی گه‌وره‌ی فیدراسیۆن هەڵدەداته‌وه‌

به‌ پلان دژایه‌تیم ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

لە دەرکەوتنێکی میدیایی چاوەڕواننەکراودا کە کاردانەوەی گەورەی لە شەقامی وەرزشیی عێراق لێکەوتەوە، یونس مەحمود، ئەفسانەی تۆپی پێی عێراق و جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێ، بێدەنگیی شکاند و كۆمەڵێک نهێنیی مەترسیداری لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی یەکێتییەکە و چارەنوسی تاکە دەستکەوتە مێژووییەکەی عێراق ئاشکرا کرد.

کارەسات: جامی ئاسیا لەژێر مێزە!

یونس مەحمود بە دڵگرانییەکی زۆرەوە باسی لە چارەنوسی جامە مێژووییەکەی 2007ـی کرد، کە تاکە نازناوی کیشوەریی عێراقە.

سەفاح  گوتی،

“جامی ئاسیا، ئەو جامەی شانازیی پێوە دەکەین، ئێستا لە ئۆفیسێکدا لەژێر مێز  فڕێدراوە، کاتێک ئێمە هاتینە ناو یەکێتیه‌كه‌، جامەکە لە نهۆمی دووەم و لە شوێنێکی شایستە بوو، بەڵام براکان بڕیاریاندا بیگوازنەوە، ئیتر ئەوڕۆژه‌ رۆیشت و نەمانبینییەوە.”

ئەم قسەیە وەک ئاماژەیەکە بۆ بێڕێزیکردن بە مێژووی تۆپی پێی عێراق لەلایەن کارگێڕانی ئێستای یەکێتییەوە.

بەرگری لە کاساس و رەخنە لە سیستەم

سەبارەت بە مشتومڕەکانی تایبەت بە خیسوس کاساسی راهێنه‌ری پێشووی هه‌لبژارده‌ی عێراق، یونس رایگه‌یاند،

“کاساس راهێنەرێکی خراپ نەبوو؛ 18 خاڵی لە پاڵاوتنەکان کۆکردەوە و جامی کەنداوی بردەوە، ئەمە دەستکەوتە و بۆی هەژمار دەکرێت.”

بەڵام رەخنە بنەڕەتییەکەی یونس لەسەر شێوازی کارکردن بوو،

“ناڕەزایەتیی من لەسەر ئەوەیه‌ ئێمە یەک راپۆرتی هونەریی نووسراومان نییە. چۆن دەکرێت کار بەبێ هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکان بەڕێوە بچێت؟”

تۆمەتی ناوزڕاندن و پارەی هەڵبژاردە

یونس مەحمود ئاشکرایکرد کە دەستی پیلانگێڕی لە ئارادایە بۆ لێدان لە کەسایەتیی ئەو:

“هەڵمەتێکی رێکخراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو هەیە بۆ شکاندن و ناوزڕاندنم  هەندێک کەس هەوڵ دەدەن شکستەکان بخەنە ئەستۆی من کە پەیوەندیم پێیانەوە نییە.”

دووپاتیشیكرده‌وه‌،

“هەڵبژاردەی عێراق لە رووی کەمپی مەشق، هۆتێل، فڕۆکە و پارەوە هیچ کێشەیەکی نییە و هەموو شتێک دابینکراوە، ئەوانەی پێچەوانەی ئەمە دەڵێن تەنیا پڕوپاگەندە دەکەن.”

جێگری سەرۆکی یەکێتی سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لە هەوڵەکان بۆ بێدەنگکردنی میدیا و گوتی،

“میدیا ئاوێنەیە، نابێت رێگری لە رەخنەگرتن بکرێت.”

یونس مه‌حمود بڕیاره‌ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌ربژێر بكات و ئێستا له‌گه‌ڵ عه‌دنان درجال و به‌شێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ كێبركێیه‌كه‌ی سه‌خت ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button