ئەوروپائینگلتەرابازاری گواستنەوەفەرەنساگرنگترین

بەپەلە: فرۆکەیەک لە کاتی گواستنەوەی یاریزانێک بێ سەر و شوێن بووە

یاریگا
فرۆکەیەک لە جۆری پایپەر مالیبۆ لە کاتی گواستنەوەی هێرشبەری نوێ یانەی کاردیف سیتی وێلزی ئێمیلیانۆ سالای ئارجێنتینایی لە ناکاو بێ سەر و شوێن دەبێت و هیچ زانیارییەکی لەگەڵ فرۆکەخانەکان نامێنێت.

تۆری هەواڵی بی بی سی بریتانی بڵاویکردەوە شەوی رابردوو ئەو فرۆکەیەی کە هێرشبەرە نوێیەکی یانەی وێلزی دەگواستەوە بریتانیا، لە ناکاو بێ سەر و شوێن دەبێت و هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ فرۆکەخانەکان نەماوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەکی لەسەر نیە ئەم فرۆکەیە چی بەسەر هاتووە. دوای ئەم رووداوە حکومەتی بریتانیا دوو هەلی کۆپتەری تایبەتی بۆ لێگەران لەو فرۆکەیە ناردووە ئەو شوێنەی کە تێدا وونبووە، بەڵام هیچ سەرە داوێکیان دەست نەکەوتووە.

ئەم فرۆکەیە لە شاری نانتی فڕەنسا بەرەو شاری کاردیف لە بریتانیا بووە و مەبەستی گواستنەوەی یاریزانی نوێ یانەی کاردیف سیتی کە بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەو یانەیەوە کردووە.

ئێمیلیانۆ سالا
ئێمیلیانۆ سالا

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close