
یاریگا –
بەهۆی تووشبوون بە پێکان برونۆ گویمارێش ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
برونۆ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر تۆتنهام لە ماسولکەی رانی تووشی پێکانێکی سەخت هات و نەیتوانی یارییەکە تەواوبکات.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ماوەی دوورکەوتنەوەی ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکە 8 بۆ 10 هەفتە بخایەنێت.
Newcastle United have failed to win any of the 12 Premier League games in which Bruno Guimaraes has not started since his full debut in March 2022, losing six and drawing six.
The Brazil international is set to be out until April with a hamstring injury.
More from @ChrisDHWaugh… pic.twitter.com/gVg2uk24VT
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) February 14, 2026
دوورکەوتنەوەی برونۆ گورزێکی کوشندە لە یانەی نیوکاسڵ و هەڵبژاردەی بەڕازیل دەدات، هەرکاتێک یاریزانەکە یاریی نەکردبێت نیوکاسڵ تووشی گرفتاری بووە، بە جۆرێک لەوەتای پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە لە ساڵی 2022ـەوە، لە 12 یارییدا یانەکە نەیتوانیوە براوە بێت کاتێک گویمارێش یاریی نەکردووە.
برونۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی لە 11 گۆڵی یانەکەیدا کردووە، بە 8 گۆڵ و 3 ئەسیست.



