ئینگلتەرابازاری گواستنەوە

ئاشلی کۆڵ لە ٣٨ ساڵیدا پەیوەندی بە یانەکەی لامپارد کرد

 

یاریگا-ئاشلی کۆڵ بەرگریکاری مێژوویی چێڵسی و ئینگلتەرا بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی دێربی کاونتی کرد کە فرانک لامپاردی هاوڕێی راهێنەرایەتی دەکات.

کۆڵ ریزەکانی لۆس ئەنجلس گالاکسی جێهێشت  و پەیوەندی بە یانەکەی پلە یەکی ئینگلتەراوە کرد . لامپارد سەبارەت بەو وتی “ئاشلی یاریزانێکی زۆر پیشەگەرە و زۆر کوڕێکی باشیشە، ئەو لەرووی جەستەییەوە زۆر باشە و دەیەوێت لە یاریکردن  بەردەوام بێت، بەبڕوای من باشترین بەرگریکاری باڵی چەپی ئەم نەوەیەی ئێستایە. لە پاڵەوانێتیە گەورەکاندا لە پاڵ ئەودا یاریم کردووە و دەزانم چەند بەتوانایە”.

کۆڵ لە مێژووی خۆیدا خاوەنی سێ پریمەرلیگ و هەشت جامی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگێکە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close