ئیسپانیا

بەپەلە : جارێکی دیکە داواکاریەکەی لیڤانتی ڕەتکرایەوە !

یاریگا- کەمێک پێش ئێستا و دوای چەندین کاتژمێر دانیشتن و لێکۆڵینەوە لیژنەی بەدواداچوون لەیەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داواکاریەکەی یانەی لیڤانتی ڕەتکردەوە بۆ سکاڵا لەسەر بارسێلۆنا .

دوو هەفتە بەر لە ئێستا یانەی بارسێلۆنا لە یاری چوونی قۆناغی 16 جامی شا بەرامبەر لیڤاتی بەشداری بە یاریزانی ڕاگیراو لە بارسێلۆناB تشۆمی کردبوو ، دوای یاری گەڕانەوە و ماڵئاوایی کردنی یانەی لیڤانتی ئەو یانەیە سکاڵای یاساییان دژی بارسێلۆنا تۆمارکرد و لە وەڵامی بەپەلەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سکاڵاکەیان ڕەتکرایەوە .

بەڵام دوای سووربوونی یانەی لیڤانتی لە سکاڵاکەیان جارێکی دیکە لیژنەی بەدواداچوون لەو کەیسە کۆبوونەوە و کەمێک پێش ئێستا لە کاتژمێر 12.15 شەو بە کاتی ئیسپانیا بڕیاڕی کۆتاییاندا و سکاڵاکەی لیڤانتی ڕەتکرایەوە ، بەم شێوەیە چوار شەممە بارسێلۆنا ڕووبەرڕووی سێڤییا دەبێتەوە لە یاری چوونی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close