ئینگلتەراگرنگترین

گورزێکی گەورە بۆ مانچێستەر سیتی؛ رۆدری سزا دەدەرێت

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی قسەوتن بە ناوبژیوان ئەگەر هەیە رۆدری رووبەڕووی سزایەکی قورس ببێتەوە.

رۆدری هێرناندێز، ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد بە فەرمی لەلایەن یەکێتی تۆپێی ئینگڵتەڕاوە تۆمەتبارکرا بەوەی تۆمەتی لایەنگیریی داوەتەوە پاڵ ناوبژیوانان.

رۆدری لە یاریی یانەکەی بەرامبەر تۆتنهام هێرشی تووندی کردە سەر ناوبژیوانان و ژووری ڤار، بەوە تۆمەتباری کردن کە نایانەوێت مان سیتی براوە بێت. یەکێتییەکە تاوەکوو 18ـی ئەم مانگە مۆڵەت بە ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە دەدات بۆ ئەوەی سەبارەت بە وتەکانی روونکردەوە بدات.

بەگوێرەی یاساکانی یەکێتییەکە تۆمەتبارکردنی ناوبژیوان بە لایەنگیریی سزایەکەی داراییە یاخود راگیرانە.

پێشتر لە ساڵی 2023، یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول بە هەمان تۆمەت بۆ دوو یاریی راگیرا و بە بڕی 75 هەزار پاوەند سزایی دارایی درا.

رۆدری هێرناندێز رەخنەی تووند لە ناوبژیوان و ڤار دەگرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button