کشانەوەی بارسێلۆنا هیچ کاریگەری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سوپەرلیگ نەبووە
هێشتا رێککەوتن کۆتایی نەهاتووە

یاریگا –
کۆبوونەوەی نێوان ئالیکساندەر جێفرین، ناسڕ خلێفی و فلۆرێنتینۆ پێرێز کلیکی کردنەوەی هەمووشتەکان بوو.
هێشتا رێککەوتنی تەواو نەکراوە و کۆتایی نەهاتووە. گفتوگۆکردن بەردەوامە بەڵام سەرجەم لایەنەکان یەک تێگەیشتنیان هەیە کە ئەوەی گرنگە تۆپی پێ و پێشکەوتنییەتی.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، فلۆرێنتینۆ پێرێز، ئالیکساندەر جێفرین و ناسڕ خلێفی کۆبوونەتەوە، کۆبوونەوەی نێوان ئەو سیانەش تەنیا یەک کۆتایی دەبێت، تێگەیشتن لەیەک و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش. ئەوان ویستیان دۆخێکی باشتر بۆ هاوپەیمانێتییەک کە نوێنەرایەتی 55 دامەزراوە، 800 یانە و ریال مەدریدیش دەکات. هەر سێ لایەنەکە بڕیاریاندا پەیوەندییەکان بنیاد بنێنەوە و ئەو خاڵە هاوبەشە بدۆزنەوە کە بۆ بەرەوپیشچوون پێویست بوو.
سێ کەس یەک ئامانجیان هەبوو: پێشخستنی تۆپی پێی ئەوروپا. کۆبوونەوەکە لەسەر بنەمای دیالۆگ و رێز بوو، خاڵی سەرەکی بوو لە یارمەتیدانی هەمووان بۆ تێگەیشتن لەوەی دەبێت چارەسەرێک بدۆزنەوە، لەبری ئەوەی درێژە بە ناکۆکییەکە بدەن.

رێککەوتنەکە هێشتا تەواو نەبووە و دوایین وەشان نابێت. گفتوگۆکان هێشتا بەردەوامن بەڵام بەهۆی ئەو لەیەک تێگەیشتنەی هەیە، کارەکان ئاسانتربوونە. بەگوێرەی لایەنە بەشداربووەکان، دەرچوونی بارسێلۆنا لە پڕۆژەی سوپەرلیگ هێندە گرنگ نەبوو و کاریگەری لەسەر رێککەوتنەکەی رۆژی چوارشەممە، 11ـی شووبات نەبوو.
هەنگاوی دواتر گۆڕینی گفتوگۆکانە بۆ کردار و جێبەجێکردنی لەسەر تۆپی پێ و پاڵەوانێتییەکان. بۆ ئێستا ریال مەدرید سکاڵا یاساییەکانی دەکشێنێتەوە کە داوای 4.5 ملیار یۆرۆ قەرەبوو دەکات. بردنەوەی دانیشتنەکانی دادگای تایبەت بە سوپەرلیگیش کە لە بەرژەوەندی ریال مەدرید بوو، خاڵێکی گرنگ بوو و فشاری خستە سەر یوێفا بۆ خێراکردنی گفتوگۆکان و رێککەوتنێکی ئاشتیانە.
ئەوەی چەند مانگێک بوو گفتوگۆی لەبارەوە دەکرا، لە کۆتاییدا لە رۆژی چوارشەممە ئامانجەکەی بەدیهێنا. جیهانی تۆپی پێ ئاسوودە بوو و بەیاننامە هاوبەشەکەی هەر سێ لایەنە ئامانجەکەی بەدیهێنا. تۆپی پێ جارێکی دیکە دەتوانێت زەردەخەنە بکاتەوە.



