
یاریگا –
دوای ئاستە شەرمەزارکەرەکەی بارسێلۆنا لە گێمی یەکەم بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، فلیک بە یاریزانەکاندا دەتەقێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، هانزی فلیک لەدوای تەواوبوونی گێمی یەکەم زۆر لە یاریزانەکان تووڕە بووە و بەوە تۆمەتباری کردوون وەک تیپێکی بێ رۆح و بێ گڕتووتین لەو گێمە یارییان کردووە.
😫Los motivos del cabreo de Hansi Flick
✍️@bonagerman https://t.co/vW64dDzaoN
— Diario SPORT (@sport) February 13, 2026
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، فلیک بە رووخسارێکی زۆر گرژەوە دەرکەوتووە و پێیوایە ئاستی یاریزانەکانی لە ئاستی تیپێک نەدەچوو کە رکابەریی بردنەوەی نازناوەکان بکات و پێی گوتوون شایستە بووین لە گێمی یەکەم حەوت گۆڵمان لێ بکرێت نەک چوار.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەكە پشتی یاریزانەكانی گرت و رایگەیاند بە هیچ شێوەیەک لە یاریزانەکانی تووڕە نییە، گوتیشی ناکرێت تەنیا لەبەر یارییەک تەواوی ئاستی یاریزانەکان لەم وەرزە لەبیربکەین، بەڵام لە ژوری جلگۆڕین قسەیەكی دیکەی کردووە و تووڕەیی خۆی بە یاریزانەکاندا بەتاڵکردووەتەوە.



