ئیتاڵیاگرنگترین

لوکا مۆدریچ ناوی دەچێتە مێژووی سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی کڕواتی دوای گۆڵەکەی بەرامبەر پیزا، ناوی دەچێتە مێژووی سێریا ئەی.

شەوی رابردوو 13ـی شوباتی 2026، ئەیسی میلان لە یارییەکانی گەڕی 25ـی سێریا ئەی بووە میوانی پیزا و 2-1 یارییەکەی بردەوە، لوکا مۆدریچ لە خولەکی 85 گۆڵی بردنەوەی میلانی کرد.

لوکا مۆدریچ لە تەمەنی 40 ساڵی و 157 رۆژیدا بووە سێیەم بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی سێریا ئەی گۆڵ بکات.

ئالێساندرۆ کۆستاکورتا، ئەفسانەی میلان دووەم بەتەمەنترین یاریزانە لەو خولە گۆڵی کردووە، کە لە تەمەنی 41 ساڵی و 25 رۆژیدا گۆڵی کردووە.

هاوکات زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەفسانەی سوید، بەتەمەنترین یاریزانە لە سێریا ئەی گۆڵی کردووە و لە تەمەنی 41 ساڵی و 166 رۆژیدا گۆڵی بۆ میلان کردووە.

ئەیسی میلان لەم وەرزەی سێریا ئەی لە 24 یاریی 53 خاڵی کۆکردووەتەوە و 5 خاڵ لەە ئینتەری پێشەنگ دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button