ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V ریال سۆسیداد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی بەهێزی خولی ئیسپانیا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال سۆسیداد دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال سۆسیداد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 24ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید گەڕاوەتەوە سەر رێچكەی بردنەوەكان و حەفت یارییە لەسەریەک لە لالیگا دەیباتەوە.

لەم وەرزەی لالیگادا 23 یاریی كردووە و لە 18 یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا ریال سۆسیداد لە كۆی 23 یاریی هەشت یاریی بردووەتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ جود بێڵینگهام، رۆدریگۆ و میلیتاو رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە.

ریال سۆسیداد بە بێ مێنێدێز، لوكاس سوچیچ، بارێنیچێیا، تاكێفوسا كوبۆ و زاخاریان رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ترێنت ئارنۆڵد، ئاسێنسیۆ، هاوسن، كارێراس

 چوامینی، ڤاڵڤێردی

ماستانتونۆ، گولەر، ڤینیسیۆس جونیۆر

ئێمباپێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال سۆسێداد

ریمیرۆ

ئۆدریۆزۆلا، زوبیلدیا، مارتن، مونۆز

مارین، تاخادا، تۆرێنتیس، گۆمێز

ئۆسكارسۆن، ئۆیارزابال

بابەتی زیاتر

Back to top button