زاخۆعێراقکوردستان

مێژووی رووبەڕوو بوونەوەی نێوان هەولێر و زاخۆ بزانە

هەولێر بەبێ ئامادەبوونی هاندەر میوانداری زاخۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەولێر بەبێ ئامادەبوونی هاندەر لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی زاخۆ دەبێتەوە کە 36ـەمین یاریی فەرمی نێوان هەردوو یانەیە لە مێژوودا.

لە گەڕی 18ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، شەممە ( 14ـی شووباتی 2026 ) کاتژمێر 3ـی ئێوارە لە یاریگای فرانسۆ هەریری هەولێر و زاخۆ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، بە هۆی سزادانیان لەلایەن لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق، هاندەران ناتوانن لەم یارییە ئاگرینە ئامادە بن و هانی یانەکانیان بدەن.

لە مێژوودا هەولێر و زاخۆ 35 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر 16 بردنەوەی بەدەستهێناوە و زاخۆش هەشت سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە 11 یارییشدا یەکسان بوونە، هەولێر 40 گۆڵی لە زاخۆ تۆمار کردووە و زاخۆش 28 گۆڵی تۆمار کردووە.

یەکەم یاریی نێوان هەردوو یانە دەگەڕێتەوە بۆ 20 _ 9 _ 2002 لە یارییەکانی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی عێڕاق کە لە یاریگای زاخۆ بەڕێوەچوو، یارییەکەش بە سەرکەوتنی هەولێر کۆتایی هات بە ئەنجامی 3 _ 1 گۆڵ.

دوایین یاریی نێوان هەردوو یانە لە 14 _ 2 _ 2025ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی رابردوو بوو، یارییەکە لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو هەردوو یانەش بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، ئەم وەرزەش هەولێر بە 34 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت، زاخۆش بە 27 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button