کوردستان

بە هۆی راگرتنەوە حەفت یاریزان لە گەڕی داهاتووی خولی پلە یەکی کوردستان لەگەڵ یانەکانیان بێبەش دەبن

گورزە کوشندەکە بەر یانەی بابان کەوتووە

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی داهاتووی خولی پلە یەکی کوردستان شەش یاریزان بە هۆی ڕاگرتنەوە یاریی ناکەن و بابان گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە.

شەممە ( 14ـی شووباتی 2026 ) هەشت یاریی لە گەڕی 10ـی خولی پلە یەکی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لەم گەڕەدا حەفت یاریزان بە هۆکاری راگرتنەوە یاریی ناکەن، پێنج  یاریزان بە هۆی هەبوونی سێ کارتی زەردە و دوو یاریزانیش بە هۆی هەبوونی کارتی سوور لە یانەکانیان دادەبڕێن.

نەوید حەمید، یاریزانی بازیان بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو بەرامبەر حاک یاریی ناکات، کەیوان عەبدول سەمەد لە ئاڕاڕات بە هەمان هۆکار بەرامبەر هەولێر یاریی ناکات.

هەوراز ئیدریس، یاریزانی خاک   بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکانی و کارزان هاشم، یاریزانی هەمان یانە بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو، ناتوانن بەرامبەر بازیان یاریی بکەن.

بابان گورزی کوشندەی بەرکەوتووە و توانای سێ یاریزانی بەرامبەر سێمێل لەدەست دەدات، هەریەک لە ئاکۆ نوری و پەیوەست عومەر بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتی زەرد یاریی ناکەن، دیار عەلی، ئەستێرەی یانەکە بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو، بەشداری یارییەکەی بەرامبەر سێمێل ناکات و بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button