
یاریگا –
تۆتنهام دوای دوورخستنەوەی تۆماس فرانک لە رۆژی چوارشەممە، راهێنەری داهاتووی یانەکەی دیاریکرد.
بەگوێرەی ئاتلێتیک، تۆتنهام بەشێوەیەکی زارەکی لەگەڵ ئیگۆر تودۆر رێککەوتووە بەشێوەیەکی کاتی تاوەکوو کۆتایی ئەم وەرزە راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.
🚨 Tottenham Hotspur reach verbal agreement with Igor Tudor to become interim head coach. 47yo Croatian set to join #THFC on contract to end of season; no permanent option. Arrives with big-club experience. Process led by Venkatesham & Lange @TheAthleticFC https://t.co/mhne30c4jU
— David Ornstein (@David_Ornstein) February 13, 2026
راهێنەری پێشووی یوڤێنتوس، مارسیلیا و گالاتەسەرای ئەزموونێک کارکردن لە یانە گەورەکان لەگەڵ خۆی دەهێنێت و یەکەم یاریشی هەفتەی داهاتوو دێربی باکووری لەندەن بەرامبەر ئارسیناڵ دەبێت.
تودۆر لە تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو دوای 7 مانگ لە یوڤێنتوس دەرکرا، کاتێک یانەکەی لە پلەی هەشتەمی سێریا ئەی بوو. دوورخستنەوەی لە کاتێکدا بوو کە یوڤێنتوس 8 یاری بوو بەدوای یەکدا هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێنابوو.



