ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانانی مانچێستەر یونایتد گاڵتە بە هاندەرەکەیان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

خانمانی مانچێستەر یونایتد لە چامپیۆنزلیگی خانمان رووبەڕووی خانمانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بوونەوە.

خانمانی مانچێستەر یونایتد لە یاریی چوونی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ 3-0 لەنێو یاریگای ئاتلێتیکۆ بردیانەوە، بەمەش هەنگاوێکی گەورە لە گەیشتن بە قۆناخی چارەکی کۆتایی نزیکبوونەوە.

خانمانی مان یونایتد ئەمە شەشەم بردنەوەی لەسەریەک بوو بەدەستیان هێنا، لەدوای گۆڵی یەکەمی یانەکەشیان، ئێلیزابێس تێرلاند و مایا لی تیسیێر بێبەزەییانە گاڵتەیان بە هاندەری بەناوبانگی یانەکەیان، فرانک ئیلێت کرد.

ئەو هاندەرەی شەیتانەسوورەکان سەرجەم میدیا و تۆڕەکانی تەنیوە بەوەی کە رەتی دەکاتەوە قژی ببڕێت تاوەکوو تیمی پیاوانە 5 بردنەوەی بەدوای یەک بەدەست دەهێنێت، بەڵام هیوایەی فرانک خەریکە دەگاتە 500 رۆژ و تاوەکوو ئێستا بەدی نەهاتووە.

فرانک نزیک بوو خەونەکەی بێتەدی، دوای ئەوەی یانەکەی 4 بردنەوەی بەدوای یەکی بەدەستهێنا و تەنیا یەک بردنەوەی دیکەی بەس بوو، رۆژی سێشەممە رووبەڕووی وێستهام بوونەوە، بەڵام لە بەدبەختی فرانک یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات و بردنەوەکانی مان یونایتد وەستێنران.

فرانک ئیلێت – هاندەری مانچێستەر یونایتد

ئیلیزابێس تێرلاند دوای تەنیا 3 خولەک تۆڕی ئاتلێتیکۆی هەژاند و لەگەڵ مایا لی تیسیێر بە نمایشی بڕینی قژیان وەکوو گاڵتەکردن بە هاندەری یانەکەیان ئاهەنگیان گێڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button