ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

رافینیا نەبێت بردنەوەش نییە

بارسێلۆنا بەبێ رافینیا نایباتەوە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامێکی گەورە لە بارسێلۆنای بردەوە.

ئاتلێتیکۆ لە یاریگای خۆیدا بارسێلۆنای تووشی شکستێکی قورس کرد و 4-0 یاریی چوونی لێبردەوە. مارتینێز مونێرا ناوبژیوانی یارییەکە بوو کە کارەکانی بووە جێگای مشتومڕێکی زۆر، بەتایبەت رەتکردنەوەی گۆڵەکەی بارسێلۆنا بە بیانووی ئۆفساید.

ئەم شکستەی بارسێلۆنا، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان شەشەم شکستی وەرزەکە بوو. ئەوەی جێگای سەرنجە لە پێنج دۆڕانیان رافینیای هێرشبەری یانەکە پێکان بووە و بەشداریی نەکردووە. لە یارییەکەی چێڵسیش کاتیك ئەو هاتە یاریگاوە، بارسێلۆنا خۆی 2-0 لەدواوە بوو.

رافینیا لەم وەرزە 22 یاریی بەشداریی کردووە، 13 گۆڵی تکردووە و 5 گۆڵیشی دروست کردووە. وەرزی رابردووش رۆڵێکی یەکجار گەورەی لەگەڵ یانەکەی گێڕا، بەشداریی 57 یاریی کرد، 34 گۆڵی کرد و 26 گۆڵیشی دروست کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button