
یاریگا –
یانەی برینتفۆردی ئینگلیزی گرێبەستی ئیگۆر تیاگۆ، گۆڵکارە بەڕازیلییەکەی، تاوەكو ساڵی 2031 نوێکردەوە، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیكەش.
ئیگۆر تیاگۆ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی كڵەب بروج بە بەهای 33 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد.
Igor Thiago 🤝 2031
Our number 9 is here to stay ✍️ pic.twitter.com/xA9vQW9OIR
— Brentford FC (@BrentfordFC) February 13, 2026
هەژماری فەرمی برێنتفۆرد لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی ئیگۆر تیاگۆی تاوەكو 2031 راگەیاند.
ئیگۆر تیاگۆ لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 17گۆڵی كردووە و بە جیاوازی پێنج گۆڵ لە دوای ئێرلینگ هالاندی پێشەنگ دێت.
كێت ئاندراوس، راهێنەری برێنتفۆرد دوای نوێكردنەوەی گرێبەستی تیاگۆ گوتی؛
کارێکی زۆر نایابە کە تیاگۆ داهاتووی خۆی بۆ ماوەیەکی درێژ بە یانەکەوە دەبەستێتەوە. ئەو پەیوەندییەكی نایابی لەگەڵ هاوڕێکانی، دەستەی راهێنەران و هاندەران هەیە، جگە لەوەی گرنگی ئەو بۆ یانەکە و هەمووان روونە.
دووبارە دەیڵێمەوە، گرنگترین شت کەسایەتییەکەیەتی پێش ئەوەی یاریزان بێت. چێژ لە کارکردن لەگەڵیدا وەردەگرم.
تیاگۆ توانی بە 17 گۆڵ ریکۆردی یاریزانانی وەک (رۆبێرتۆ فێرمینۆ، گابریێل خێسوس و ریچارلیسن) بشکێنێت کە پێشتر وەک کاریگەرترین یاریزانی بەڕازیلی لە وەرزێکی پرێمەرلیگدا دەبینران بشكێنێت.



