ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئاشکرابوو؛ دیێگۆ سیمیۆنی بەم کارە بارسێلۆنای توڕەکردووە

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی بۆ لێدوانەکەی بەرامبەر ڤینیسیۆس پێشتر بە ئاشکرا داوای لێبووردنی کرد.

بەشێوەیەکی شاز و چاوەڕواننەکراو بارسێلۆنا لە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ تووشی شکستێکی قورس بووەوە، مەگەر موعجیزە ئەگەرنا هەلی گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی جامی شای 2025-2026 لەدەست داوە، کە بڕیارە 18/19ـی نیسان لە یاریگای لا کارتوخا بکرێت.

بەگوێرەی سپۆرت، یانە کاتالوونییەکە خراپترین یاریی بە راهێنەرایەتی هانزی فلیک کرد و لە هەموو لایەنەکانی یارییەکەوە بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دۆڕان، کە هەر خێرا لە هەڵەیەکی خوان گارسیا گۆڵی یەکەمیان کرد و بەهۆی خراپی چیمەنی یارییەکەوە روویدا.

یارییەکە بەبێ مشومڕیش نەبوو. خوان مارتینێز مونێرا’ـی ناوبژیوان زیاتر لە 6 خولەکی بەسەر گۆڵەکەی پاو کوبارسی تێپەڕی، تاوەکوو بە ئامۆژگاری ڤار گۆڵەکەی رەتکردەووە. ئەم رووداوە لە خولەکی 52 بوو و ئەنجامەکە دەبووە 4-1.

دواتر لیژنەی تەکنیکیی ناوبژیوانان لە ئیسپانیا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، کە سیستمی ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە کاتی شیکردنەوەی گۆڵەکەدا لەکار کەوتبوو، ئەمەش تیمی ڤاری ناچار کردووە بە دەست هێڵەکانی ئۆفساید بکێشن.

لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا بێدەنگی شكاند؛ كێشەی تەكنیكی گۆڵێكی بارسێلۆنای لەناوبرد


مشتومڕەکە لەوێوە کۆتایی نەهات. با بگەڕێینەوە پێشووتر، لە ساتێکی یارییەکە کاتێک یارییەکە 3-0 بوو، زوومی کامێراکان دیمەنێکیان گرتووە کە تێیدا دیێگۆ سیمیۆنی لە ناوچەی تەکنیکییەوە ئاماژەیەک بە دەستی دەکات، پێدەچێت ئاماژەکە راستەوخۆ بەرامبەر یاریزانێکی دیاریکراوی بارسێلۆنا بێت، کە ئەویش لامین یامالە.

راهێنەرەکەی ئاتلێتیکۆ راستەوخۆ دوای گۆڵی سێیەمی یانەکەی 3 پەنجەی دەستی راستی بەرزکردووەتەوە، لەو ساتەشدا ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا لێیەوە نزیکە.
زۆر نابێت و تەنیا مانگێک لەمەوبەر، دیێگۆ سیمیۆنی و ڤینیسیۆس جونیۆر مشتومڕێک لە یاریی پێشکۆتایی سوپەری ئیسپانی لەنێوانیان دروست بوو. لەو ساتەدا راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە هاواری کرد” “فلۆرێنتینۆ دەرت دەکات!”، ئەم قسەیە بەخێرایی بڵاوبووەوە و راهێنەرەکەی خستە ژێر سەرنجەوە.

چەند رۆژێک دواتر کاتێک دۆخەکە ئارام بووەوە، چۆلۆ پەشیمانی خۆی دەربڕی و گووتی:

دەمەوێت داوای لێبووردن لە بەڕێز فلۆرێنتینۆ و بەڕێز ڤینیسیۆس بکەم بۆ ئەوەی خەڵک بینیان، ئەوەی کردم کارێکی دروست نەبوو، ئەوەی گووتم راست نەبوو و قبووڵی دەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button