ئیسپانیاگرنگترین

كارەساتی ناوبژیوانی؛ هەڵسەنگاندنێكی شۆكهێنەر بۆ ناوبژیوانی یارییەكەی ئاتلێتیكۆ و بارسێلۆنا

نمرەیەكی چاوەڕواننەكراو

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامێكی گەورە لە بارسێلۆنای بردەوە.

ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

مارتینێز مۆنوێرا، ناوبژیوانی یارییەكە بوو، کارەکانی ناوبژیوانەكە جێی مشتومڕێکی زۆر بوو، بەتایبەت لە هەڵوەشاندنەوەی گۆڵێکی بارسێلۆنا بەبیانووی ئۆفساید و پێداچوونەوە نەکردن بە تەکنەلۆژیای ڤار لە یەکێک لە دەستوەردانەکان دژی باڵدی.

ماڵپەڕی ئارچیڤۆ ڤار بە چەند پێوەرێک هەڵسەنگاندنی 2 لەسەر 10ی بە ناوبژیوانی یارییەكە داوە.

پێوەرەکان

کارەساتێکی تەواو بۆ مارتینێز مۆنوێرا وەکو ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان ئاتلێتیكۆ مەدرید و بارسێلۆنا، ناوبراو دوو هەڵەی کوشندەی لە بڕیارەکانیدا کرد لە یارییەکدا کە تایبەتمەند بوو بە دواکەوتنی تەکنەلۆژیای ڤار بۆ ماوەی 8 خولەک بۆ پێداچوونەوە بە دیمەنێک، ئەمەش دوای ئەوەی سیستەمی ئۆفسایدی خودكار (SAOT) لە دەستنیشانکردنی هەموو یاریزانە پەیوەندیدارەکان شكستیهێنا.

کارتەکان

هەشت کارتی زەردی بەکارهێنا، لە کاتێکدا دەبوو زیاتر بەکاربهێنێت. لە گێمی یەکەمدا چاوی لە دوو کارتی زەردی روون پۆشی؛ یەکێکیان بۆ جولیانۆ و ئەوی تریان بۆ مارک کاسادۆ، کە هەردووکیان لە خولەکەکانی سەرەتادا بوون.

مشتومڕەکان

یارییەکە سێ دیمەنی جێی مشتومڕی بەخۆیەوە بینی:

• یەکەم: تەکنەلۆژیای ڤار زیاتر لە هەشت خولەکی پێچوو بۆ پێداچوونەوە بە دیمەنێکی ئۆفساید بەهۆی هەڵەیەک لە سیستەمی (SAOT) لە شیکردنەوەی یارییەکەدا، چونکە پێویستی بە وردبینییەکی گشتگیر هەبوو بۆ دیاریکردنی ئەوەی ئایا کوبارسی لە ئۆفسایددایە یاخود نا.

• دووەم: کاتێک جولیانۆ، یاریزانی ئاتلێتیكۆ مەدرید، لە پاژنەی پێی باڵدی، بەرگریکاری بارسێلۆنای دا، ئەو لێدانە توندوتیژ بوو و پێویستی بە پێداچوونەوەی ڤار هەبوو، بەڵام ناوبژیوان نەگەڕایەوە و ڤار دەستێوەردانی نەكرد.

• سێیەم: لە ساتەکانی کۆتایی یارییەکەدا بوو، کاتێک ئێریک گارسیا بە کارتی سووری راستەوخۆ دەرکرا، ئەمجارەیان دوای دەستوەردانی تەکنەلۆژیای ڤار، ئەمەش بەهۆی رێگریکردن لە ئەلێکس باینا لە کاتێکدا گارسیا دوا بەرگریکار بوو، کە رێگەی لە هەلێکی مسۆگەری گۆڵکردن گرت.

چاوەڕواندەكرێت لە رێكەوتی سێی مانگی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بەڕێوەبچێت.

لێژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا بێدەنگی شكاند؛ كێشەی تەكنیكی گۆڵێكی بارسێلۆنای لەناوبرد

بابەتی زیاتر

Back to top button