
یاریگا –
لێژنەی تەکنیکیی ناوبژیوانان لە ئیسپانیا، هەبوونی جۆرە وەستانێکی تەکنیکی لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی گۆڵەكەی پاو کوبارسی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا دووپاتكردەوە.
شەوی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
کوبارسی لە خولەکی 52دا گۆڵێكی کرد، بەڵام تەکنەلۆژیای ڤار گۆڵەكەی هەڵوەشاندەوە دوای پێداچوونەوەیەک کە 8 خولەکی خایاند، جێی ئاماژەیە هەژمارکردنی گۆڵەکە جیاوازییەکەی بۆ 4-1 کەم دەکردەوە لەو یارییەی کە بە ئەنجامی 4-0 کۆتایی هات.
لێژنەكە لە کاتی یارییەکەدا تێبینییەکی روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە سیستەمی ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی (SAOT) لە کاتی شیکردنەوەی گۆڵەکەدا لەكاركەوتبوو، ئەمەش تیمی ڤاری ناچار کردووە بە دەست هێڵەكانی ئۆفساید بكێشن.
🚨 ¡ÚLTIMA HORA!
🖥️ El CTA ha informado que no funcionó el fuera de juego semiautomático en el polémico gol de Cubarsí.#LaCopaMola🏆 pic.twitter.com/v5zetknOKL
— DAZN Fútbol (@DAZNFutbol) February 12, 2026
هۆکاری پەککەوتنی سیستەمی ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی چی بوو؟
بەپێی بەیاننامەکە، سیستەمی (SAOT) بەهۆی قەرەباڵغییەکی زۆری یاریزانان لە ناوچەی سزادا نەیتوانیوە شیکردنەوە بۆ دیمەنەکە بکات.
لێژنەکە روونی کردەوە کە سیستەمەکە لە مۆدێلکردنی یاریزانان لە رێگەی پێکهاتەی لەشیانەوە تووشی كێشە بووە.
ئەوانەی لە ژووری ڤار کاردەکەن هەوڵیانداوە دووبارە سیستەمەکە رێکبخەنەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەیەکی وردیان دەستبکەوێت، بەڵام هەوڵەکان بێسوود بوون.
تیمی ناوبژیوانان دڵنیابوونەوە لەوەی کە گەڕاندنەوەی فەرمانی ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە لەو ساتەدا مەحاڵ بووە.
ناوبژیوانان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكەدا کرد؟
تیمی ناوبژیوانان پەنایان بۆ پلانی فریاگوزاریی پەسەندکراو برد، ئەویش بە پەیڕەوکردنی رێکارە کۆنەکە. لێژنەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمی ڤار بۆ دەركردنی بڕیارێكی راست و درووست هێڵەكانی ئۆفسایدیان بە دەست كێشاوە.
ئەوەش پشتڕاستكرایەوە کە بەهۆی گۆڕینی ناچاری لە تەکنەلۆژیای ئۆتۆماتیکییەوە بۆ رێگەی دەستی، پرۆسەی پێداچوونەوەی دیمەنەکە کاتێکی زیاتری لە ئاسایی خایاندووە.
El fuera de juego de Cubarsí.
La revisión del tanto duró más de seis minutos. #LaCopaRTVE
📺 EN DIRECTO en @la1_tve y https://t.co/Oyalx5wSBC https://t.co/AqbPc5BCys pic.twitter.com/eeBw8gymdh
— Teledeporte (@teledeporte) February 12, 2026
چاوەڕواندەكرێت لە رێكەوتی سێی مانگی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو بەڕێوەبچێت.



