
یاریگا –
لەکاتێکدا ئەنجامەکانی تۆتنهام لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچن، راهێنەرەکەیان دوورخرایەوە. لە هەمان کاتدا پێکان بەرۆکی ئەستێترەیەکی یانەکەیانی گرتووە.
تۆتنهام لەژێر سەرپەرشتی تۆماس فڕانک کە یاریی رابردوو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەم وەرزە بە ماوەیەکی کارەساتباردا گوزەری دەکرد. بەخۆرێک، لە 26 هەفتەی خولەکە تەنها 29 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی 16 دەبینرێن. هەربۆیە کارگێڕی سپێرس بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەنجامەکانی چامپیۆنزلیگ کە بە پلەی چوارەم وەک باشترین 8 یانەکەی سەرووی ریزبەندی سەرکەوتوون بۆ قۆناخی 16، بڕیاری دوورخستنەوەی تۆماسیان دا راستەوخۆ دوای دۆراندنەکەی شەوی رابردوو بە نیوکاسڵ.
بەگوێرەی هەواڵێک کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ویڵسن ئۆدۆبێرت لە بەستەرەی ئەژنۆی چەپیدا دووچاری پچڕان بووە.
هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی فەڕەنسیە 21 ساڵیەکە ئاشکرانەکراوە. بەڵام تۆتنهام رایگەیاندووە هەفتەی داهاتوو ئۆدۆبێرت پسپۆری تایبەتمەند دەبینێت پێش ئەوەی نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.
🚨 Wilson Odobert has sustained a ruptured anterior cruciate ligament in his left knee.
Tottenham confirm he will see a specialist next week before undergoing surgery. pic.twitter.com/ml8pEMHDZO
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 12, 2026
ویڵسن لە پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەریی یاریی دەکات، ئەم وەرزە لە 32 بەشداریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی گۆڵێک و 4 ئەسێستە



