بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رەحیم ستێرلینگ وێستگەیەکی دیکە لە دەرەوەی ئینگلتەرا تاقیدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

رەحیم ستێرلینگ بارگەی خۆی لە ئینگلتەراوە بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە دەگوازێتەوە.

ستێرلینگ ماوەی 14 ساڵە وەک پیشەگەر لەسەر لاکێشەی سەوز دەرکەوتووە کە یەکەمین جار لە ریزەکانی لیڤەرپوول و دواتر مانچێستەر سیتی کە زۆرترین ماوەی بوو لە 2015-2022. یاریزانە ئینگلیزیەکە هەر لە ئینگلتەرا مایەوە کاتێک بۆ ماوەی چوار وەرز درێسی چێڵسی پۆشی. کۆتا یانەش بەخواستن بوو هەر لەندەن بەڵام ئەو جارە لە ریزەکانی ئارسیناڵ.

ناوبراو کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، سبەی هەینی گەشتی هۆڵەندا دەکات بۆ پەیوەندیکردنی بە فاینۆردی ئەو وڵاتە.

پەیوەندیکردنی بە فاینۆردەوە وەک یاریزانی ئازاد دەبێت، بەوپێیەی ستێرلینگ گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی بەسەرچووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گرێبەستەکەی فاینۆرد لەگەڵ ستێرلینگ بۆ ماوەی شەش مانگە. سبەی گەشتی هۆلەندا دەکات بۆ تەواوکردنی هەنگاوە فەرمییەکانی گواستنەوەکەی کە روبێن ڤان پێرسی راهێنەر رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە قایلکردنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button