ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

باوکی رۆدری هێرناندێز باس لە پەیوەندیکردنی کوڕەکەی بە ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

باوکی رۆدری هێرناندێز وەڵامی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە بە یانەی ریال مەدرید دەداتەوە.

ناوی رۆدری هێنرناندێز بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە و لە ماوەکانی رابردوو رۆژنامەی مارکا رایگەیاند یانەکە چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکات و لە ئەگەری درێژنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی، مێرەنگی گرێبەستی پێشکەش دەکات.

تۆری ESPN لێدوانێکی ئانتۆنیۆ هێرناندێز، باوکی رۆدری بڵاوکردووەتەوە کە باس لە دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی کوڕەکەی دەکات بە یانەی ریال مەدرید؛

ناتوانم هیچ بڵێم، ئەو [رۆدری] لە شوینی خۆی دڵخۆشە، هەموو شتێک ئەگەری هەیە، هێشتا نازانێت لە داهاتوودا لەکوێ یاریی دەکات و گفتوگۆکان بەردەوامن، بەڵام من هیچ نازانم. رۆدری هێشتا دەبێت مێژووی زیاتر بنووسێتەوە.

رۆدریگۆ هێرناندێز و تۆنی کروس

رۆدری گرێبەستەکەی لە ساڵی 2027 لەگەڵ مان سیتی بەسەردەچێت و تاوەکوو ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکراوەتەوە.

براوەکەی پێشووی باڵۆن دۆر تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 285 یاریی بە درێسی مان سیتی بەشداریی کردووە، لەو ژمارە یارییە توانیویەتی 27 گۆڵ و 32 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button