راپۆرتی تایبەتسعوودیەگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی ئامادە دەکات

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر ئارکاداخ یاریی نەکرد، بەڵام خۆی ئامادە دەکات لەگەڵ نەسڕ بگەڕێتەوە.

رۆناڵدۆ لە یارییەکانی نەسڕ ئامادە نەبووە، بەڵام وازی لە راهێنان نەهێناوە و ئێستا باشترین هاوڕێی هەیە، ئالانا’ـی کچی.

هاوژینی داهاتووی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە، جیۆرجینا رۆدریگێز وێنەیەکی باوک و کچی لە هۆڵی وەرزشکردن بڵاوکردەوە، کە هەستی هاندەرانی جووڵاندووە.

جیۆرجینا لە ئینستاگرام

دوێنێ رۆناڵدۆ وێنەیەکی لە کاتی بەجێهێشتنی راهێنانەکان لەگەڵ نەسڕ بڵاوکردەوە، دوای شکاندنی مانگرتنەکەی دژی سندووقی وەبەرهێنانی سعوودی و ئامادە نەبوونی لە یارییەکانی بەرامبەر ریاز و ئیتیحاد.

ئەگەرچی چوارشەممە بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا 2 بەرامبەر ئارکاداخ گەشتی تورکمانستانی نەکرد، کە تێیدا یانەکەی 1-0 بردنەوەی بەدەستهێنا، بەڵام هۆکاری گەشت نەکردنەکەی پەیوەندی بە هیچ ناکۆکییەکەوە نییە، بەڵکوو بڕیاری ستافی راهێنەران بووە کە بڕیاریان داوە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بەشداریی نەکات و هاوتیمەکانی دیکەشی وەکوو جواو فێلیکس و سادیۆ مانێ بە هەمان شێوە بانگێشت نەکرابوون.

لەگەڵ ئەوەشدا رۆناڵدۆ دەستەوەستان نابێت و بە پێچەوانە بڕیاریدا لە راهێنانەکان بەردەوامبێت، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوبەشێکی تایبەت، کە ئالانا مارتینا’ـی کچی بوو.

جۆرجینا وێنەیەکی هەردووکیانی لە ستۆری ئینستاگرامەکەی داناوە و نووسیویەتی “پاپا – بابە” لەگەڵ دڵێکی پەمەیی.

دوای نزیکەی یەک دەیە بەیەکەوە بوون، لە کۆتاییدا کریستیانۆ 10ـی ئابی ساڵی رابردوو داوای هاوسەرگیریی لە جیۆرجینا کرد و ئەمساڵ ئاهەنگێکی گەورەی هاوسەرگیری ساز دەکەن. پێشبینی دەکرێت ئاهەنگەکە دوای مۆندیالی 2026 لە مادێرا، پۆرتوگال بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button