ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی پرێمەرلیگ بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار دەکرێت

دوو کەیسی دیکەی بۆ زیادکراوە

Yariga App

یاریگا –

تۆماس پارتی بە دوو کەیسی دیکەی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کراوە.

بەگوێرەی دەیلی مەیل، ناوەڕاستکارەکەی پێشووی ئارسیناڵ لە رابردوو چووەتە بەردەم دادگا، کە تێیدا دەستدرێژیکردنە سەر دوو ئافرەت و هەڕەشەی سێكسیی بۆ سەر ئافرەتی سێیەم رەتکردووەتەوە. پارتی لە تشرینی دووەم/نۆڤێمبێری ساڵی رابردوو بەهۆی ئەو تۆمەتانە رووبەڕووی دادگا کرایەوە.

دادگای بەدواداچوونی شاهانە ئەم بەیانییە رایگەیاند کە ئەو تۆمەتانە جیاوازن لە تۆمەتەکانی پێشوو و هیچ پەیوەندییەکان بە یەکدییەوە نییە، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەلایەن پۆلیسی پایتەختەوە دەکرێت.

پارتی ئێستا یاری بۆ ڤیاڕیاڵی ئیسپانی دەکات، مەرجی ئازادبوونەکەی رێگری لە یاریکردنی ناکات، بەڵام دەبێت 24 کاتژمێر پێش هەر گەشتێکی نێودەوڵەتی دەبێت پۆلیس ئاگادار بکاتەوە و نابێت بە هیچ شێوەیەک بەرکەوتنی لەگەڵ سکاڵاکارەکان هەبێت.

تۆماس لە 13ـی ئادار/مارسی ئەمساڵ لە رۆژی هەینی لە دادگای ‘وێستمینستەر ماجیسترەیتس’ بۆ یەکەم دانیشتنی دادگا ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button