
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ پێکانی هەیە و ئەگەری هەیە بەشداریی یاریی داهاتووی ریال مەدرید نەکات.
رۆژنامەنووسی ئیسپانی کارلۆس رۆدریگێز بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی بەشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید نەکردووە و ئەمە دووەمە رۆژە بەدوای یەک سوپەر کیلیان بەشداریی مەشقەکانی یانەکەی ناکات.
Mbappé no se entrena con el grupo por 2º día consecutivo. Sigue con molestias en su rodilla izquierda castigada desde el esguince sufrido en diciembre. Es duda razonable para el partido del sábado ante la Real.
— Carlos Rodríguez (@carlitosonda) February 12, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، ئەژنۆی چەپی کیلیان ئێمباپێ ئازاری هەیە و ئەگەری هەیە بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد نەکات.
ئەژنۆی چەپی کیلیان ئێمباپێ لە دێسێمبەری رابردوو تووشی پێکان بوو، چەند هەفتەیەک لە یاریکردن دابڕا، مەترسی هەیە جارێکی دیکە پێکانەکە سەریهەڵدابێتەوە.
ریال مەدرید شەممەی داهاتوو 14ـی شوباتی 2026 کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر لە یارییەکانی گەڕی 24ـی لالیگا لە بێرنابیۆ میوانداری ریال سۆسیداد دەکات.



