
یاریگا –
لیژنەی رێککاری و یاسایی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، دوای تاوتوێکردنی رووداوە نەخوازراوەکانی یارییەکانی خولی پلە یەک، ئهمرۆ له كۆبوونهوهی خۆی کۆمەڵێک بڕیاری توند و یەکلاکەرەوەی دەرکرد.
دیارترین بڕیارەکان سزادانی قورسی یانەی بەردەڕەش و دوورخستنەوەی چەندین یاریزان و کارگێڕییه
بەردەڕەش؛ قورسترین باجەکە دەدات
بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەلایەن هاندەرانییەوە لە یاریی بەرامبەر بازیان، یانەی بەردەڕەش رووبەڕووی توندترین سزا بووەوە:
1. تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزەی بەردەڕەش بەبێ جەماوەر و لە دەرەوەی یاریگای خۆی دهكات.
2. سەپاندنی سزای دارایی بە بڕی سێ ملیۆن دینار.
3. سزادانی بەڕێوەبەری تیپ (یهعقوب جەمیل) و سەرپەرشتیار (بێروان کەریم) بە دوورخستنەوە بۆ دوو یاری.
سێمێل؛ بێ هاندەر دەبێت
بەهۆی ئاژاوەگێڕی و هەڵدانی شتومەک بۆ ناو یاریگا لە یاریی دێربی بەرامبەر دهۆک یانهی سێمیڵ بهم شێوهیه سزادرا.
1. یاریی داهاتووی یانەی سێمێل بەبێ جەماوەر بەڕێوەدەچێت.
2. سزای دارایی 500 هەزار دیناری بەسەردا سەپێنرا.
سزای یاریزان و کارگێڕەکان
لیژنەکە بەهۆی رەفتاری نەشیاو و هێرشکردنە سەر ناوبژیوانان، سزای ئەم کەسانەی داوە:
عەلی سەرحان (هەولێر): راگرتن بۆ سێ یاری بەهۆی “تفکردن لە ناوبژیوان”. (ئەم بڕیارە تانەی لێ نادرێت).
ساڵح جومعە (چەمچەماڵ): راگرتن بۆ دوو یاری بەهۆی پاڵنان بە ناوبژیوانەوە.
محەمەد عەبدولڕەحمان (بەڕێوەبەری تیپی چەمچەماڵ): دوورخستنەوە بۆ یهك یاری.
ئەحمەد جاسم (بەردەڕەش): راگرتنی بۆ یهك یاری.
یەکێتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە جگە لە سزاکەی یاریزانەکەی هەولێر، لە ماوەی 48 کاتژمێردا سەرجەم بڕیارەکانی تر شیاوی تێهەڵچوونەوەن (ئیستیئناف) .


