ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

راهێنەرێکی پێشووی تۆتنهام هێرشی تووند دەکاتە سەر یانەکە

Yariga App

یاریگا –

ئانج پۆستۆکیگلۆ، راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام رەخنەی تووند ئاڕاستەی یانەکە دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا کە ماڵپەڕی The Overlap بڵاویکردووەتەوە، پۆستۆکیگلۆ هێرش دەکاتە سەر سپێرس و دەڵێت یانەیەکی گەورە نییە.

تۆتنهام یانەیەکی گەورە نییە، من پێشنیازی کڕینی یاریزانی گەورەم دەکرد بەڵام گرێبەستی گەورەیان نەدەکرد.

من چاوم لە کڕینی پێدرۆ نیتۆ، ئانتۆنیۆ سێمێنیۆ، مارک گێی و براین ئێمبێمبۆ بوو بەڵام ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ دۆمینیک سۆلانکێ و سێ هەرزەکاردا کرد.

پۆستۆکیگلۆ لە هاوینی 2023 وەک راهێنەری تۆتنهام دەستنیشانکرا، سەرەڕای ئەوەی نازناوی یۆرۆپالیگی بۆ یانەکە بەدەستهێنا لە هاوینی 2025 لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button