
یاریگا –
تۆماس تۆخێل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بە فەرمی گرێبەستی تۆماس تۆخێلی تاوەکوو ساڵی 2028 درێژکردەوە.
Committed to our journey 🏴🦁
Thomas Tuchel will lead our #ThreeLions through to 2028 after signing a new contract!
— England (@England) February 12, 2026
گرێبەستی تۆخیل لەدوای تەواوبوونی مۆندیالی 2026 کۆتایی دێت و ئەمرۆ پێنجشەممە، هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کۆتایی بە سەرجەم گومانەکانی سەر داهاتووی راهێنەرەکە هێنا، کە لە ماوەکانی رابردوو ناوی بە یانەی مانچێستەر یونایتد بەسترابوویەوە.



