مێسی وانەیەک بە رۆناڵدۆ دەدات
هەموو هاندەران درکیان پێکردووە

یاریگا –
لیۆنێل مێسی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت یاریی داهاتووی ئینتەر مەیامی بەشداریی بکات و پەیامێکی بۆ هاندەران نارد.
هەواڵێکی ناخۆش گەیشت بەو هاندەرانەی بەپەرۆش بوون بۆ بینینی لیۆنێل مێسی لە پۆرتۆ ریکۆ. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە تووشی پێکان بووە و ناتوانێت بەرامبەر دێل ڤالیی ئیکوادۆری یاری بکات. بەهۆی پێکانی لیۆش بەرواری فەرمی یارییەکە گۆڕا.
New Date! 🗓️
The final match of the 2026 preseason Champions Tour will be postponed until February 26. Shifting the match will allow for the best experience for our fans in Puerto Rico.
🔗 https://t.co/WXIkSeDiI3 pic.twitter.com/mndIsxWlxV
— Inter Miami CF (@InterMiamiCF) February 11, 2026
ئینتەر مەیامی بە فەرمی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و مێسی خودی خۆی بە ڤیدیۆ پەیامێکی بۆ هاندەرانی نارد، بەمەش ئاستێکی دیکە لە کاروانی پیشەگەریی بەرزتر بووەوە.
ئەم هەڵوێستەی مێسی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە، زۆرێک لە خەڵکی دەڵێن مێسی ئەم پەیامەی بڵاوکردووەتەوە، چونکە کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ بوێری نەبووە دوای لەدەستدانی 3 یاری بێدەنگییەکەی بشکێنێت.
هاندەران باوەڕیان وایە هیچ نەبێت مێسی هێندە بەڕەوشت بوو داوای لێبووردن بکات و دۆخەکە روون بکاتەوە، کە ئەمە شتێکە رۆناڵدۆ نەیکردووە، تەنانەت دەنگۆی رۆیشتنیشی هەیە. تاوەکوو ئیستا چالاکییەکانیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سنووردار کردووە.
— Cristiano Ronaldo (@Cristiano) February 10, 2026



