ئینگلتەراگرنگترینمۆندیالی 2026

چارەنووسی تۆماس تۆخێل لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆماس تۆخێل گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵەڕا تاوەکوو ساڵی 2028 درێژدەکاتەوە.

گرێبەستی تۆخێل لەگەڵ ئینگڵتەڕا لە دوای مۆندیالی 2026 بەسەردەچێت.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا دەیەوێت بەر لە مۆندیال تەواوی گومانەکان لەسەر داهاتووی تۆخێل لاببات و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بە دەستکەوتێکی گەورە دەزانێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئینگڵەڕا دەیەوێت بە یەکلاییکردنەوەی داهاتووی راهێنەرە ئەڵمانییەکە تەواوی سەرنجی تیپەکە بخاتە سەر مۆندیالی 2026.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تۆخێل ناوی بە یانەی مانچێستەر یونایتد بەسترابوویەوە و بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەرگا لەسەر شەیتانە سوورەکان دادەخات.

بابەتی زیاتر

Back to top button