یانەکانی پرێمەرلیگ چاویان لە ئەستێرەیەکی ئەیسی میلانە
هێشتا گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان نوێ نەکردووەتەوە

یاریگا –
ئەیسی میلان تاوەکوو ئێستا نەیتوانیوە گرێبەستی ئەستێرە ئەمریکییەکە نوێ بکاتەوە و یانەکانی پرێمەرلیگ چاودێری دەکەن.
بەگوێرەی مارکا، لە کۆتاییەکانی 2025 سەرچاوە ئیتاڵییەکان بڵاویان کردەوە کە میلان و کریستیان پۆلیسیچ لەسەر گرێبەستی نوێ رێککەوتوون، تەنیا دوایین هەنگاوەکان ماون، بەڵام ئەو هەنگاوانە تاوەکوو ئێستا تەواو نەکراون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لیڤەرپوول و ئارسیناڵ چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکەن. پۆلیسیچ تاوەکوو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ میلان هەیە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، یاریزانەکە بەدوای روونکردنەوەیەک بۆ داهاتووی دەگەڕێت.
یانەکانی پرێمەرلیگ بێئاگا نین، جگە لە لیڤەرپوول و ئارسیناڵ، تۆتنهامیش ناوی بە یاریزانەکەوە بەستراوەتەوە. هێشتا نە هیچ نیشانەیەک هەیە کە هیچ یانەیەک بەفەرمی لە یاریزانەکە چووبێتە پێشەوە، نە میلانیش بە نیازی فرۆشتنی پۆلیسیچ بێت.



